فیلمی نوێی خەیاڵی زانستی “Project Hail Mary” بە پاڵەوانێتی ریان گۆسلینگ، توانی داهاتێکی گەورە لە سەرتاسەری جیهاندا بەدەستبهێنێت.
ئەم بەرهەمە کە کۆمپانیای “Amazon” بەرهەمهێنەرییەتی، لەوەتەی 20ی ئازارەوە لە سینەماکان نمایشدەکرێت و توانیویەتی 643 ملیۆن و 672 هەزار دۆلار کۆبکاتەوە.
کۆمپانیای بەرهەمهێنەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا 323 ملیۆن دۆلار کۆکراوەتەوە و بڕی 320 ملیۆن دۆلاری دیکە لە سینەماکانی جیهان بەدەستهاتووە.
بودجەکەی 184 ملیۆن یۆرۆ بووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە بەرهەمە گەورەکانی ئەمساڵ. ماوەی فیلمەکە دوو کاتژمێر و 36 خولەکە و بینەران بە بەردەوام ڕوو لە هۆڵەکانی سینەما دەکەن بۆ بینینی.
شارەزایانی بۆرسەی سینەما ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، سەرکەوتنی ئەم فیلمە نیشانەی تینوێتی بینەرە بۆ فیلمە خەیاڵییە گەورەکان کە کوالێتییەکی بەرزی وێنەگرتنیان تێدایە.
زۆربەی لە ڕەخنەگران لەو بڕوایەدان، ئەم سەرکەوتنە دەبێتە هۆی ئەوەی کۆمپانیاکان وەبەرهێنانی زیاتر لە بواری خەیاڵی زانستیدا بکەن، چونکە بازاڕی جیهانی هەر ئێستا پێویستی بەو جۆرە بەرهەمانە هەیە کە خاوەن بودجەی گەورەن و بینەر ڕادەکێشن.

