zagros news agency

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی بە بەشێک لە فەرمانبەرەکانی کردووە لە بەحرەین، ئوردن و عێراق جێبهێڵن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، فەرمانیان بە فەرمانبەرانی ناسەرەکی و خێزانەکانیان کردووە کە بەحرەین و ئوردن جێبهێڵن، ئەمەش دوای رۆژێک لە فەرمانێکی هاوشێوە بۆ فەرمانبەرانی لە عێراق دێت، چونکە جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فراوان بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی ئاداری 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی ‘ئێکس’ رایگەیاندووە، رێنماییەکانی گەشتکردنیان بۆ بەحرەین و ئوردن نوێکردووەتەوە بۆ ئەوەی رەنگدانەوەی رۆیشتنی فەرمانبەرانی حکوومەتی ئەمەریکا و خێزانەکانیان بێت.
هەروەها لە رێنماییەکی نوێکراوەی گەشتکردن بۆ عێراق، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردبووە، فەرمانی بە فەرمانەرە ناسەرەکییەکانی حکوومەتی ئەمریکا کردووە کە عێراق بەجێبهێڵن بەهۆی هۆکاری ئەمنی.

هەواڵی پەیوەندیدار

خامنەیی پەیامێكی ئاڕاستەی گەلی ئێران کرد

سەڵاح

لە ئەنجامی بۆمبارانی فڕۆکەکانی تورکیا دوو کەس لە ئاکرێ شەهید بوون

سەڵاح

کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی: پێویستە ڕێز لە قوربانیدان و هاوپەیمانێتی کوردستان بگرین

دڵشاد