ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هەر سەرکردەیەک لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بۆ بەردەوامبوون لە بەرنامەی دژایەتیی ئیسرائیل، هەڕەشەکردن لە ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە و چەوساندنەوەی گەلی ئێران ڕاسپێردرابێت، دەبێتە ئامانجێکی ڕوونی ئیسرائیل و لەناو دەبرێت. کاتز گوتی، گرنگ نییە ئەو کەسە کێیە و لە کوێ خۆی دەشارێتەوە. ناوبراو ئاشکرای کرد کە خۆی و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیران ڕێنماییان داوەتە سوپای ئیسرائیل کە بە هەموو شێوەیەک ئامادەکاری بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی وەک بەشێکی دانەبڕاو لە ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی “نەڕەی شێر” پێیان سپێردراوە.
خامنەیی لە سەرەتای ئەو شەڕەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران ئەنجامیان دا، کوژرا. دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە خراپترین شت بۆ ئێران، هەڵبژاردنی سەرکردەیەکی خراپی وەک خامنەیییە.
هەواڵی داهاتوو

