پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە چوار ڕۆژی ڕابردووی ئۆپەراسیۆنی “تووڕەیی داستانی” دژی کۆماری ئیسلامی، بە هاوکاریی ئیسرائیل دەستکەوتی مێژووییان بەدەست هێناوە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە توانا و ئامێرە سەربازییەکانی ئێران کاتژمێر بە کاتژمێر کەم دەبنەوە؛ هێزی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامی چیتر بوونی نییە و هێزی دەریاییەکەشی، لەوانە کەشتیی “سولەیمانی”، لە قووڵایی دەریادایە.
وەزیری جەنگی ئەمریکا گوتی، بەو کۆنترۆڵە تەواوەی بەسەر ئاسمان و ڕێڕەوە ئاوییەکانی ئێراندا هەمانە، تا ئەو کاتەی پێویست بێت بەردەوام دەبین. هێگسێت جەختی کردەوە کە ئامانجیان لەناوبردنی ئەوانە و پێویست ناکات ئەم جەنگە وەک جەنگێکی یەکسان بێت. ناوبراو ڕایگەیاند کە دوو ئەوەندەی هێزی ئاسمانیی ساڵی ٢٠٠٣ی عێراقیان بەکار هێناوە، بێ ئەوەی پێویستیان بە حاکمێکی وەک پۆڵ برێمر بۆ بنیاتنانەوەی وڵات هەبێت. گوتیشی، سەرۆک ترەمپ و ئەو، زۆرترین دەسەڵاتیان بە هێزی ئاسمانیی ئەمریکا داوە بۆ نیشاندانی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان.
هەواڵی پێشوو

