ماڵپەڕی “پۆلیتیکۆ”ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پێشبینی دەکات ململانێ سەربازییەکان لەگەڵ ئێران تا مانگی ئەیلوولی داهاتوو بەردەوام بێت. بەپێی ڕاپۆرتەکە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) داوای ئەفسەری هەواڵگریی زیاتری کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە واشنتن پلانی بۆ جەنگێکی درێژخایەن داناوە. ئەگەرچی لە ڕۆژی یەکەمی هێرشەکاندا باس لە کوژرانی عەلی خامنەیی و چەند بەرپرسێکی باڵا کرا، بەڵام ئێستا پێنتاگۆن بەدەست گرانیی تێچووی سەربازییەوە دەناڵێنێت، چونکە بۆ خستنەخوارەوەی درۆنە هەرزانەکانی ئێران، مووشەکی ملیۆن دۆلاری بەکار دەهێنێت.
هەواڵی پێشوو

