zagros news agency

لە ساڵی ڕابردوودا هەزاران منداڵ لە تورکیا لە دایک بوون کە دایکیان عێراقییە و باوکیان عێراقی نییە

 

ساڵی ڕابردوو هەزاران منداڵی عێراقی لە تورکیا لە دایک بوون کە هەندێکیان دایک و باوکیان عێراقییە و هەندێکیان دایکیان عێراقییە بەڵام باوکیان عێراقی نین.

سەرژمێری تورکیا دەریخستووە، کە لە ساڵی 2023دا دوو هەزار و 582 منداڵ لە تورکیا لە دایک بوون کە تەنیا دایکیان عێراقی بوونە، هەروەها دوو هەزار و 123 منداڵ لەدایک بوون کە تەنیا باوکیان عێراقی بوون.

بە شیکردنەوەی داتاکان ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ژمارەی منداڵانی لەدایکبوو لە ئافرەتانی عێراقی لە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 27% کەمتر بووە.

جێگەی سەرنجە لە ساڵی 2021 لە تورکیا ئافرەتانی عێراقی سێ هەزار و 429 منداڵیان بووە کە مێردەکانیان بیانین، هەروەها ژمارەی ئەو منداڵانەی لە باوکێکی عێراقی لەدایک بوون گەیشتووەتە 109 منداڵ، واتە زیاتر لە سێ هەزار و 300 منداڵ لەدایکێکی عێراقی و باوکێکی بیانی لەدایک بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیادا سوود لە بەکرێگیراوانی بیانی وەردەگرێت

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوەتەوە

سەڵاح

نیگەرانیی فەرەنسا لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بێت جن

یاسین