ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عەلی خامنەیی: لە هێرشەکەمان بۆ سەر ئیسرائیل دەستکەوتێکی گەورەمان بەدەستهێنا

 

عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی مووشەکەکانی ئاراستەی ئیسرائیل پرسێکی لاوەکییە.
خامنەیی لە میانەی دیدارەکەی لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: “بە فەزڵی خودا، هێزە چەکدارەکان وێنەیەکی باشیان لە توانا و دەسەڵاتی خۆیان نیشان دا، هەروەها وێنەیەکی شەرەفمەندانەیان لە گەلی ئێران نیشان دا، هەروەها دەرکەوتنی ئیرادەی ئێرانیشیان نیشانی خەڵک لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دا”.
گوتیشی: “ژمارەی ئەو مووشەکانەی کە هەڵدراون یان بەر ئامانجەکەیان کەوتوون، تەوەرێکی لاوەکییە، گرنگترین شت سەلماندنی توانای ئیرادەی گەل و هێزە چەکدارەکانمانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی”.
دەشڵێت: “هێزه چه کدارەکانمان به کەمترین تێچوو، ئۆپەڕاسیۆنەکەیان له دژی ئیسرائیل ئەنجامدا و دەستکەوتێکی گەورەیان بەدەستهێنا، جەختیشیکردەوە، نابێت هێزەچەکدارەکان بوەستن دەبێت درێژە بەکارەکانیان بدەن بۆ داهێنانی چەک و شێوازی مۆدێرن لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن”.
ئێران لە کاردانەوە هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، ڕۆژی 13ـی نیسان بە سەدان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەورووپا لادانی گەمارۆی سەر سووریا تاوتوێ دەکات

سەڵاح

چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران

یاسین

دەیڤید کامیرۆن بەهۆی کرێی ئەو فڕۆکەیەی گەشتی پێکردووە ڕەخنەی لێ دەگیرێت

یاسین