zagros news agency

سێنتکۆم 16 کەشتیی ئێرانی تێکشکاند و ترەمپ هۆشداری دەدات

 

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا 16 کەشتیی هێزی دەریایی ئێرانیان لەناوبردووە کە بۆ مەبەستی چاندنی مین لە گەرووی هورمز بەکارهێنراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی ئاداری 2026، سێنتکۆم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزەکانیان ژمارەیەک کەشتیی ئێرانییان تێکشکاندووە، کە لە نێویاندا 16 کەشتیی تایبەت بە دانانی مینی ژێرئاو هەبوون لە ناوچە ستراتیژییەکانی گەرووی هورمز.

ئەم هێرشەی سێنتکۆم دوای هۆشدارییە توندەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دێت، کە دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاندبوو: “ئەگەر ئێران هەر مینێکی لە گەرووی هورمز چاندبێت، دەبێت دەستبەجێ لایانببات.”

سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دابووە تاران کە ئەگەر پابەندی لادانی مینەکان نەبن، ئەوا ڕووبەڕووی هێرش و “لێکەوتەی سەربازیی وا دەبنەوە کە پێشتر هەرگیز نەبینراوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەسەر دەکاتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نووسەر فوئاد مەجید میسری دەکات

سەڵاح

ئێران مووشەکێکی دیکەی ئاراستەی تورکیا کرد

سەڵاح