zagros news agency

دەستبەسەرکردنی ٣٩ کەس لە تاران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان

وەزارەتی هەواڵگریی ئێران ڕایگەیاندووە کە ٣٩ کەس لە پارێزگای تاران لە چوارچێوەی “هەڵمەتی پێشوەختە” دەستبەسەر کراون.
لە بەیاننامەیەکدا هاتووە، ئەم کەسانە وەک ئەندامان یان پەیوەندیداران بە تۆڕەکانی ئۆپەراسیۆنی و گرووپە چەکدارەکان ناسراون. بەپێی هەواڵەکە، ٢٧ کەس لەوانە بە ئەندامێتی لە دوو گرووپی چەکدار تۆمەتبار کراون.
هەروەها ڕاگەیەندراوە یەکێک لە دەستبەسەرکراوان هەوڵی داوە “خانەی ئۆپەراسیۆنی” لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دامەزرێنێت، بەڵام پێش جێبەجێکردن دەستگیر کراوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە دۆزینەوەی چەندین کەرەستە و ئامراز کراوە، لەوانە بۆمبی دەستکرد، چەک، ئامرازە پەیوەندییەکان و چەند سیستەمی ئینتەرنێتی مانگی.
بەپێی ئەم زانیارییانە، دوو کەس لە دەستبەسەرکراوان لە بوارە میدیاییەکاندا چالاک بوون و بە چالاکیی ڕاگەیاندنی تۆمەتبار کراون. هەروەها هەندێک لە تۆمەتباران بە دابینکردنی زانیاری دەربارەی شوێنی هێزە ئەمنییەکان و هەندێک تۆڕی میدیایی تۆمەتبار کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی نێودەوڵەتی: ئابووریی عێراق بەرزترین گەشە لەناو وڵاتانی عەرەبی تۆمار دەکات؛ یەکێک هۆکارەکان نەوتی کوردستانه

یاسین

شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هەدەسە و چەکدارانی ئێرانی لە سووریا بەردەوامە

یاسین

سوپای ئوردن هەوڵێکی بە قاچاخبردنی مادەی هۆشبەر‌ی لە سووریاوە پووچەڵ کردەوە

سەڵاح