سێ بەرپرس لە کەرتی وزەی عێراق، ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە بەرهەمهێنانی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە لەگەڵ بەردەوامیی جەنگ لە ئێران، ئەمەش دوای ئەوەی کۆگاکانی نەوت گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرز و مەترسیدار و هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە ئەستەم بووە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی “ڕۆیتەرز”، بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەرهەمهێنانی کێڵگە سەرەکییەکانی نەوت لە باشووری عێراق بە ڕێژەی ٨٠٪ کەمی کردووە و گەیشتووەتە نزیکەی ٨٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
وردەکارییەکان بەپێی بەڵگەنامە فەرمییەکان:
• کێڵگەی ڕومێلە: بەڵگەنامەیەکی کۆمپانیای نەوتی بەسرە کە دەست ئاژانسی “شەفەق نیوز” کەوتووە، ئاڕاستەی دەستەی بەڕێوەبردنی کێڵگەی ڕومێلە کراوە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆگاکردن لە عەمبارەکاندا بۆ ئاستێکی مەترسیدار.
• بڕیاری کەمکردنەوە: بەپێی بەڵگەنامەکە، داوا کراوە بەرهەمهێنان و ناردنی نەوت لە “ڕومێلەی باکوور” بۆ ٣٥٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم بکرێتەوە، کە ئەم بڕیارە لە کاتژمێر ٩ی بەیانیی ڕۆژی ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٦ـەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەواڵی داهاتوو

