zagros news agency

لە سەرەتای جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە پێنج هەزار کەس لە ئیسرائیل بریندار بوونە

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ژمارەی برینداران لەو وڵاتەوە لە کاتی دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ ئێرانەوە، لە ٥ هەزار کەس زیاتر بووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٢٠٤ کەس بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە گواستراونەتە نەخۆشخانەکان و ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بریندارییەکانی جەنگ لە نەخۆشخانەکاندا دانراون، گەیشتووەتە سەر زیاتر لە ٥ هەزار کەس.
لە نێوان ئەو بریندارانەی لە یەک ڕۆژی ڕابردوودا چارەسەریان بۆ کراوە، کەسێک لە دۆخی مەترسیداردایە، ٩ کەس دۆخیان ناوەندە و ١٨٤ کەس لە دۆخی باش دان.
هەروەها ٩ کەس بەهۆی نیگەرانی و ترس (سترێس) چارەسەریان بۆ کراوە و کەسێکی دیکەش لە ژێر پشکنینی پزیشکییە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەرەتای جەنگەکەوە تا ئێستا، ٥٠٤٥ کەس گواستراونەتە نەخۆشخانەکان، کە لەوانە ١٢٠ کەس هێشتا لە نەخۆشخانەدا دانراون.
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەبارەی هۆکاری بریندارییەکان نەخستووەتە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

كەشتی هەڵگری ڤایرۆسی (هانتا)، گەیشتە ئیسپانیا

یاسین

پێشەوا هەورامانى: هیچ هۆکارێک بۆ نەناردنی مووچە نییە

یاسین

بەرپرسانی ئیسرائیل: 41 زانا و بەرپرسی پلە باڵای ئەمنی ئێرانی کوژراون

سەڵاح