zagros news agency

سوپای ئیسرائیل: بۆ چەند هەفتەیەک بۆ بەردەوامبوونی جەنگ ئامادەین

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە هێزەکانیان بۆ بەردەوامبوونی جەنگ لەگەڵ ئێران بۆ «چەند هەفتەیەک» ئامادەن.
ناداو شوشانی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەوانان گوتی: بڕیاردان لە دەستی سەرکردایەتی سیاسییە، بەڵام سوپا هەموو ئامادەکارییەکان، لەوانە ئامانج، چەک و هێزی مرۆیی، لەبەردەستدایە بۆ بەردەوامبوون لە ئۆپەراسیۆنەکان.
ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە کە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە ڕۆژی سی‌ و دوویەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

غازی حه‌سه‌ن بۆ زاگرۆس: ئەمەریکا هێزەکانی لە (عەین ئەسەد) بەرەو هەولێر دەکشێنتەوە، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئاڵۆزبوونی دۆخەکە

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا: بە هەڵە عێراق و ئوردن خرانە لیستی واژۆکارانی بەیاننامەی کۆتایی سەبارەت بە ئۆکرانیا

سەڵاح