zagros news agency

زێلێنسکی: بەردەوامبوونی جەنگ لە دژی ئێران کاریگەری خراپی لەسەر ئێمە دەبێت

 

سەرۆکی ئۆکرانیا ترسی لە درێژە کێشانی جەنگی ئەمریکا و ئێران هەیە، بەهۆی ئەوەی کاریگەری خراپی لەسەر وڵاتەکەی دروست دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، هۆشداری دا لە لێکەوتەکانی بەردەوامبوونی جەنگ لە دژی ئێران و کاریگەریی کەمکردنەوەی لەسەر ئەو هاوکارییانەی پێشکەش بە وڵاتەکەی دەکرێن.

زێلێنسکی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند”دەترسم جەنگێکی درێژخایەن لەگەڵ ئێران ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ئەو پاڵپشتییانەی پێمان دەگات، چونکە ئێستا ئێمە لە کارە لەپێشینەکان (ئەولەویەت) نەماوین.”

سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوە کرد، “ئەگەر جەنگ لەگەڵ ئێران کۆتایی نەیێت، ئەو پاکێجەی سیستەمی بەرگریی پاتریۆتی ئەمریکی کە بۆ ئێمە تەرخانکراوە، رۆژ لە دوای رۆژ کەم دەبێتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا هۆشداری بەهۆنگ کۆنگ داوە لە ئاسانکاریکردن بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران بە چین

سەڵاح

ژمارەی زیانی گیانیی ئاگرکەوتنەوەی بۆڵوی تورکیا گەیشتە ٧٨ کەس

سەڵاح

پزیشکیان و عێراقچی پەیامی ئاشتی و هۆشداریی سەربازی تێکەڵ دەکەن

یاسین