zagros news agency

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێکی ئێرانی، چوار کەس لە حەیفا کوژران

تیمەکانی فریاگوزاریی ئیسرائیل رایانگەیاند، تەرمی چوار کەسیان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری کەناراوی حەیفا دەرهێناوە، کە بەهۆی بەرکەوتنی مووشەکێکی ئێرانییەوە خاپوور ببوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکە لە رۆژی یەکشەممە (٥ـی نیسان)، راگەیەندرا کە چوار کەس بێسەروشوێنن. پاش چەندین کاتژمێر لە گەڕان و رزگارکردنی چڕ لەلایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە، شەوی رابردوو توانرا تەرمی دوو کەس بدۆزرێتەوە و سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممەش (٦ـی نیسان) دوو تەرمەکەی دیکە لە ژێر داروپەردووەکەدا دەرهێنران.

هەواڵی پەیوەندیدار

شیرین عەبدولوەهاب و فەزل شاکر بە دوێتێکی نوێ دەگەڕێنەوە

ART

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

یاسین

سوودانی لەسەر هێرشه درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ

یاسین