فیلمی نوێی “The Drama” توانیویەتی داهاتی 81 ملیۆن و 779 هەزار دۆلار لە شاشە جیهانییەکان کۆبکاتەوە.
ئەم کارە کە کۆمپانیای A24 بەرهەمی هێناوە، بە بەشداری هەردوو ئەستێرە زێندایا و ڕۆبەرت پاتینسن نمایش دەکرێت.
چیرۆکی فیلمەکە لەبارەی نهێنییەکی مەترسیدارە کە هەڕەشە لە ئاهەنگی هاوسەرگیری پاڵەوانەکان دەکات.
شارەزایانی سینەما ئاماژەیان بەوە کرد، بڵاونەکردنەوەی زانیاری زۆر لەسەر ناوەڕۆکی فیلمەکە وای کردووە بینەران بەردەوام پەرۆشی بینینی بن.
زێندایا و پاتینسۆن لەم ساڵەدا لە چەندین فیلمی دیکەی وەک “The Odyssey” و “Dune” پێکەوە دەردەکەون، ئەمەش وای کردووە ببنە بەهێزترین دووانەی سینەمایی ئەم وەرزە.
کەمپەینی ڕیکلامی فیلمەکە بە شێوازێکی زیرەکانە داڕێژرابوو، چونکە تەنیا گرنگی بە ناوی کەسایەتییەکان دەدا و هەموو وردەکارییەکانی چیرۆکەکەی ئاشکرا نەدەکرد، ئەمەش وای کرد بینەران بە تامەزرۆییەوە ڕوو لە سینەماکان بکەن.

