zagros news agency

ماکرۆن: دووەم ئاشتیپارێزی فەرەنسای لە لوبنان کوژرا

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، گیانلەدەستدانی ئاشتیپارێزێکی دیکەی وڵاتەکەی ڕای گەیاند. ماکرۆن لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس گوتی ئانیسە ژیراردن پلەی سەرگرووپی هەبوو، دوێنێ بۆ فەرەنسا گوازرایەوە و ئەمڕۆ بەیانی کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی شەممەش ئاشتیپارێزێکی فەرەنسا لە چوارچێوەی ئەرکەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنان کوژرا؛ ئەمەش دوای ئەوەی تیمی گەڕۆکی ئەوان کرایە ئامانجی تەقەکردن.
سەرۆککۆماری فەرەنسا حزبوڵای بە بەرپرسیاری ئەو هێرشە زانی، بەڵام ئەو گرووپە هەر جۆرە پێوەندییەکی بەو هێرشەوە ڕەت کردەوە.
لەو هێرشەدا دوو ئاشتیپارێزی دیکەش بریندار بوون. ماکرۆن پێشتر پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ ئاگربەستی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل دەربڕیبوو و لە هەمان کاتدا نیگەرانیی خۆی پێشان دا ئەگەر بەردەوامیی کردە سەربازییەکان ئاگربەستەکە لاواز بکات. ئەو داوای لە حزبوڵا کرد چەکەکانی دابنێت و داواشی لە ئیسرائیل کرد ڕێز لە سەروەریی لوبنان بگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لوڕستان؛ ٥٢ قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە و چوار قوتابی گیانیان لەدەست داوە

یاسین

ژمارەی قوربانیانی خوشینی زەوی لە “پاپوا گینە” گەیشتە ٢ هەزار کەس

یاسین

نووری مالیكی، زەنگی هەڵبژاردنی پێشوەختە لێ دەدات و كاتەكەی دەستنیشان كرد

سەڵاح