zagros news agency

پێنتاگۆن داوا دەکات ناوی وەزارەتی بەرگری بگۆڕدرێت بۆ ‘وەزارەتی جەنگ’

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بەفەرمی داوای لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی کرد ناوی وەزارەتەکە بگۆڕدرێت بۆ “وەزارەتی جەنگ”، ئەوەش وەک گەڕانەوەیەک بۆ ئەو ناوە مێژووییەی کە پێش ساڵی 1947 هەبوو.

بەپێی ئەو داواکارییەی ئاراستەی کۆنگرێس کراوە، پێنتاگۆن پێشنیازی کردووە ناوی ئێستای وەزارەتەکە (Department of Defense) بگۆڕدرێت بۆ (Department of War).

لەبارەی تێچووی ئەم پرۆسەیەش، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە گۆڕینی ناوەکە لەسەرجەم دامەزراوەکان، تابلۆکان، مۆر و بەڵگەنامە فەرمییەکان، پێویستی بە بودجەیەکی تایبەت هەیە کە بە 52 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

ئەم هەنگاوەی پێنتاگۆن لە کاتێکدایە، تاوەکو ساڵی 1947 ناوی فەرمیی ئەو دامەزراوە سەربازییە “وەزارەتی جەنگ” بووە، بەڵام دواتر لە چوارچێوەی یاسای ئاسایشی نیشتمانیدا ناوەکەی گۆڕدرا بۆ وەزارەتی بەرگری.

تاوەکو ئێستا کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو داواکارییە نەداوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە دەنگدانەوەی زۆری لە میدیاکانی ئەمریکا و جیهان دروست کردووە، بەتایبەت لەبارەی ئەو تێچووە زۆرەی کە بۆ گۆڕینی ناوەکە تەرخان دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێکی باڵای سوپای ڕووسیا کوژرا

سەڵاح

هەر كەسێك لەدوای مانگی چوار لە سعوودییە بمێنێتەوە سزای 100 هەزار ڕیال دەدرێت

سەڵاح

پوتین له‌گه‌ڵ عێراقچی كۆبووه‌وه‌

سەڵاح