zagros news agency

ڕامۆس بووە خاوەنی یانەیەکی گەورەی ئیسپانیا

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە سێرخیۆ ڕامۆس گارسیای ئەفسانەی ئەندلووسی ئیسپانی گەیشتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ خاوەنداری یانەی سێڤییای ئیسپانی و لێرە بەدوا وەکو خاوەنی یانەکە دەستبەکار دەبێت.

ئەم بابەتە پێشتر دەنگۆی لەسەر بوو وە هەموو لایەک پێیان وابوو تەنها قسەیەکی زارەکیە و جەناڕاڵە ئیسپانیەکە ناتوانێت ئەم کارە بکات،بەڵام ئەمڕۆ مارکا هەموو شتێکی ئاشکرا کردوە،کە ڕامۆس ئیمزای لەسەر گرێبەستی کڕینەوەی ئەو یانەیە کردوە و ئەمەش بۆ یەکەمین جارە لەمێژوودا ڕووداوی لەو جۆرە دەبێت.

ڕامۆس دەبێتە یەکەم یاریزان لەمێژووی ئیسپانیا بتوانێت خاوەنداریەتی یانەیەکی گەورە بکات،کە پێشتر یاری بۆ کردوە و تێیدا پەروەردە بووە،تاکو ئێستاش هیچ شتێکی فەرمی لەلایەن سێڤییا و ڕامۆسەوە بڵاونەکراوەتەوە،بەڵام مارکا وەکو بابەتێکی فەرمی ئەم هەواڵەی باس کردوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

‎لوکا مۆدریچ لە سەریدا دووچاری پێکان بووە

گوران

کاسیاس گومانی لە ئەنجامەکانی بەرشەلۆنە هەیە

یاسین

یانەیەکی تری ئینگلیزی چاو دەخاتە سەر ڕۆدریگۆ

یاسین