zagros news agency

هێرش دەکرێتە سەر کەشتییەکی بارهەڵگر

ڕاپۆرتەکان باس لە هێرشکردنە سەر کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک بەندەری حودەیدەی یەمەن دەکەن

ڕێکخراوی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریایییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند ڕاپۆرتێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک بەندەری حودەیدەی یەمەن پێ گەیشتووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم دامەزراوە سەر بە هێزی دەریاییی بەریتانیا، کەشتییەکی بارهەڵگر لە دووریی ٣٠ میلی دەریایی لە باشووری ڕۆژئاوای بەندەری حودەیدە، پەیامی داوای یارمەتیی ناردووە و ڕایگەیاندووە لەلایەن هێرشبەرانی نەناسراوەوە کراوەتە ئامانج.
ئەم ڕێکخراوە گوتی بەرپرسان خەریکی لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوەن و هۆشداری بە کەشتییەکان دراوە بە وریایییەوە بجوڵێنەوە و هەر جۆرە چالاکییەکی گوماناوی ڕاپۆرت بکەن.
هاوکات حکوومەتی یەمەن کە نەتەوە یەکگرتووەکان دانی پێدا ناوە، دەڵێت ١٤ سەربازی لە هێرشی هێزەکانی حوسی لە باشووری بەندەری حودەیدە کوژراون.
بەرپرسێکی سەربازیی سەر بە حکوومەتی یەمەن بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی گوت هێزەکانی لایەنگری حکوومەت ڕۆژی شەممە هێرشی حوسییەکانیان بۆ سەر ناوچەی حەیس لە باشووری حودەیدە “دوای چەند کاتژمێرێک پێکدادان” تێک شکاند.
ئەم بەرپرسە گوتی چەندین هێزی حوسییش کوژراون یان بریندار بوون، بەڵام ئامارێکی وردی نەخستە ڕوو.
ئەم پێکدادانانە ڕۆژێک دوای ئەوە هاتن حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی عەرەبستانی سعوودیەیان کرد.
حوسییەکان عەرەبستانی سعوودیەیان کە پشتیوانی حکوومەتی یەمەنە، تۆمەتبار کرد هەوڵی داوە ڕێگری لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی لە یەمەن بکات.
حکوومەتی یەمەن ئێرانی بە پێشێلکردنی سنوورە ئاسمانییەکانی تۆمەتبار کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا: تا فراوانخوازیی ناتۆ نەوەستێت، ڕێککەوتن ئەستەمە

سەڵاح

لیستی مووچەی مانگی 10 گەیشتە دەست دارایی عێراق و لە وردبینیكردندایە

سەڵاح

سه‌رۆك بارزانی و كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر بارودۆخی سیاسیی و دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد

سەڵاح