zagros news agency

لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥ کەس لە سوریا کوژراون

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا 25 کەس لە ڕووداوە جیاوازەکان لە سەرانسەری سوریا کوژراون کە 3 کەسیان خەڵکی مەدەنی بوون.

بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، لە سەرەتای مانگی نیسانەوە هەتا ئێستا 111 کەس لە ناوچە ئارامەکاندا کوژراون، کە 37 کەسیان خەڵکی سڤیلن و 8 کەسیان منداڵن.

بەشێک لەم کوژراوانە ئەو خەڵکە سڤیلەن لە کاتی کۆکردنەوەی دونبەڵان بە دەست چەکدارانی داعش کوژراون.

ئەمە لە کاتێکدایە شانە نووستووەکانی داعش لە سووریا بەردەوامن و لایەنگرانی ئێرانیش لە نێو لاینە عێراقییەکان دەڵێن داعش کۆتایی هاتووە و پێویست ناکات هێزی هاوپەیمانان لە ناوچەکە بمێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەخۆشییەكی كوشندە بڵاودەبێتەوە

یاسین

حوسییەکان به‌ مووشه‌ك ناوەڕاستی ئیسڕائیلی بۆردومان كرد

سەڵاح

هاتنی ئۆرتێگاس بۆ بەیروت هاوکات لەگەڵ گوشارەکان بۆ چەکداماڵینی “حزبوڵڵا”

یاسین