zagros news agency

ئیسرائیل کاتس: پلانی کۆچکردنی ئارەزوومەندانە لە غەزە ‎جێبەجێ دەکرێت

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، کاتس بە فەرمی ڕایگەیاند کە محەمەد عودە، چوارەمین فەرماندەی باڵی سەربازیی حەماس لە قطاعی غەزە، کوژراوە.

کاتس ئەمڕۆ چوارشەممە لە پۆستێکدا لەسەر هەژمارەکەی لە “ئێکس” وتی: «ئێمە پەیمانمان دابوو هەموو ئەوانەی هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەریان ڕێکخستووە بکوژین، و ئەمەش ئەوەیە کە دەیکەین». هەروەها زیادیکرد: «هەموویان حوکمی مردنیان بەسەردا دراوە لە هەر شوێنێک بن.

ئیسرائیل کاتس هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە «پلانی کۆچکردنی ئارەزوومەندانە لە غەزە، لە کات و شێوازی گونجاودا جێبەجێ دەکرێت.

لە هەمان کاتدا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئیسرائیل «پەیمانی داوە حەماس نە لە ڕووی مەدەنی و نە لە ڕووی سەربازییەوە حوکمی غەزە نەکات»، بە وتەی خۆی.

لە لایەکی ترەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهو و وەزیری بەرگریی وڵاتەکە دوێنێ لە ڕاگەیەنێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کرد کە سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی لە قطاعی غەزە ئەنجامداوە کە ئامانجی محەمەد عودە بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ناوبژی ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل و لوبنان ڕێککەوتنێکی سەرەتایییان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ واژوو کرد

سەڵاح

ئەردۆغان: دەرگای ڕێککەوتنی مەککە بەڕووی وڵاتانی نێوچەکەدا کراوەیە

سەڵاح

مانچێستەر یونایتد ڕاهێنەرەکەی خۆی دوورخستەوە

یاسین