zagros news agency

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزه‌ی ئەتۆمی: ئاگاداری شوێنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانم

ڕافایل گڕۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ئاگاداریی خۆی لە شوێنی کۆگاکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ڕاگەیاند. گڕۆسی بە تۆڕی “ئێسکای نیوز”ی گوت ئەم کۆگایانە لە هەمان ئەو شوێنەن لە حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا لێی بوون.
ساڵی ڕابردوو و لە ڕۆژانی کۆتاییی جەنگە ١٢ ڕۆژەکەدا، ئەمریکا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهانی کردە ئامانجی هێرشی ئاسمانی. ئاژانس پێشتر گوتبووی ماوەیەکی کورت پێش دەسپێکی جەنگەکە، سەردانی ئەم دامەزراوانەی کردووە و ماددە پیتێنراوەکانی ئێرانی پشکنیوە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس هەروەها گوت شوێنی پاراستنی ئەم کۆگایانە زیانێکی فیزیکیی زۆری بەرکەوتووە و ڕەنگە دەستگەیشتن بەو ماددانەی دژوار کردبێت. گڕۆسی ئاماژەی بەوەش دا ئەم پاشەکەوتانە بە شێوەی گاز لەناو سێڵندەردا دەپارێزرێن و گواستنەوەیان مەحاڵ نییە بەڵام زۆر ئەستەمە و بەهۆی ئەگەری دزەکردنەوە پێویستیان بە چاودێری هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید بایکۆتی مەراسیمی باڵۆن دۆر دەکات

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

واده‌ی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری كرا

سەڵاح