zagros news agency

لە ماوەی ساڵێکدا ١٣ هەزار تیرۆریست لە نێجیریا کوژراون

سەرۆک کۆماری نێجیریا ڕایگەیاند لە ساڵی ڕابردوودا لایەنی کەم ١٣ هەزار تیرۆریست لەو وڵاتەدا کوژراون.
سەرۆکی ئەو وڵاتە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ڕایگەیاند لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ١٣ هەزار تیرۆریستیان کوشتووە. هەروەها گوتی ژمارەی قوربانیانی یاخیبوونە جیهادییەکان لە کاتی دەستبەکاربوونی لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە، بە ڕێژەی ٨١٪ کەمی کردووە.
بۆلا تینوبو گوتی: “لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ١٣ هەزار تیرۆریست بێکاریگەر کراون”، بەڵام ڕوونی نەکردەوە مەبەستی ساڵی ٢٠٢٥ە یان ١٢ مانگی ڕابردوو.
سەرۆک کۆماری نێجیریا هەروەها ڕایگەیاند زیاتر لە ١٢٤ هەزار چەکدار و کەسانی سەر بەوان لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە چەکەکانیان داناوە. ئەم کارە لە چوارچێوەی بەرنامەی “ڕێڕەوی دڵنیا” ئەنجام دراوە؛ ئەو پلانە لەلایەن حکوومەت بۆ دروستکردنی ڕێگەی گەڕانەوە و خۆبەدەستەوەدانی جیهادییەکان دەست پێ کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپاسالاری ئەمریکا: زیاتر لە 22 هەزار دەریاوان 1500 کەشتیی بازرگانی گیریان خواردووە

یاسین

هاوڵاتیانی 12 وڵات بۆیان نییە بچنە ئەمریكا

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ کونسوڵی گشتیی نوێی هه‌نگاریا كرد‌

یاسین