بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی شێوەکاری و کاری دەستی، ئامادەکاری بۆ بەرزڕاگرتنی ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند قەرەنی جەمیل دەکات.
یادکردنەوەکە بەناونیشانی “ڕۆحی ڕەنگەکان” دەکرێتەوە و لە هۆڵی پێشەوا سازدەکرێت کە دەکەوێتە ناو دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، لە کاتژمێر 6:30ی ئێوارەی سبەی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت.
ئەم یادکردنەوەیە تەنیا بۆ خستنەڕووی تابلۆ نییە، بەڵکو ڕێزگرتنە لە خێزان و میراتە دەوڵەمەندە هونەرییەکەی ئەو کەڵە هونەرمەندەی کە بەردەوام خزمەتی ڕەوتی شێوەکاری کوردی کردووە.
هەر لە چوارچێوەی ئەم یادەدا، بڕیارە کاتژمێر 10:30ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، پێشانگەیەکی تایبەت بە تابلۆکانی هونەرمەند لە گەلەری میدیا بکرێتەوە.
ئەم پێشانگەیە دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئەوەی نەوەی نوێ و رووخسارە شێوەکارەکان لە نزیکەوە ئاشنای جیهانی ڕەنگەکانی قەرەنی جەمیل ببن.

