zagros news agency

جێگری سەرۆکی پارتی پیرۆزبایی لە سکرتێر و مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/15 ، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە ؛

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ؛

بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان کۆنگرەی یەکگرتن و هەڵبژاردنتان بە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشەکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم .

یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، خاوەنی مێژووییەکی پڕ لە شانازییە لە خەباتی ڕێکخراوەیی و داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی قوتابیان و لاوان و خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی و نیشتمانیمان. هیوادارم لەم قۆناخە نوێیەی ڕێکخراوەکەتاندا، بە شێوازێکی پێشکەوتووتر و لە ڕێگەی زانست و هزری داهێنەرانەوە، زیاتر کار لە پێناو پيشخستنی هەوڵ و تواناکانی قوتابیان و لاوانی کوردستان بکەن و وەک هەمیشە پشتیوانیی پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بن.

پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتنەوەتان لێ دەکەم و هەموو پشتیوانییەکی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە.

مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2025/5/15

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتى كوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان

سەڵاح

زیاتر لە 74 هەزار سوودمەند لە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن

سەڵاح

هه‌ركییه‌كان له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌: پیلانگێری یه‌كێتی شكستی هێنا كاتی حه‌ق و حسابه‌ له‌گه‌ڵیان

سەڵاح