zagros news agency

مۆسکۆ چاوەڕێی گۆڕانکاری لە پێوەندییەکانی لەگەڵ لەندەن ناکات

مۆسکۆ چاوەڕێ ناکات دوای دەست لە کارکێشانەوەی ستارمر، پێوەندییەکانی لەگەڵ بەریتانیا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا بێت. ستیڤ ڕۆزنبرگی سەرنووسەری بی-بی-سی لە کاروباری ڕووسیا دەڵێت کرێملین بە دەست لەکارکێشانەوەی کیێر ستارمر لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دڵتەنگ نابێت.
دیمیتری پێسکۆڤی گوتەبێژی ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەی کرێملیندا گوتی: “کیێر ستارمر لە ڕووی پێوەندییەکانی بەریتانیا و ڕووسیاوە، خۆی لەوانی دیکە جیا نەکردووەتەوە.” هەروەها گوتی: “ئەو هەمیشە لایەنگری هێشتنەوەی ئەم پێوەندییە لە نزمترین ئاستی گونجاودا بوو… ئێمە هیچ یادەوەرییەکی دیارمان لەو لەم پۆستەدا نییە.”
بەرپرسانی ڕووسیا چاوەڕێ ناکەن ئێستا لە بواری پێوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و ڕووسیا، گۆڕانکارییەکی زۆر ڕوو بدات. پێسکۆڤ گوتیشی: “دوورە لە کایەی سیاسیی بەریتانیادا کەسێکی خاوەن هەڵوێستێکی جیاواز لە کیێر ستارمر لەبارەی پێوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ ڕووسیا هەبێت.”
ڕۆژنامەی حکوومەتیی ڕووسیا “ڕۆسیسکایا گازتا” لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، ئەندی برانامی بە “ڕەخنەگرێکی سەرسەختی ڕووسیا” وەسف کردووە کە بەردەوام داوا لە ڕۆژئاوا دەکات هەڵوێستێکی توندتر بەرانبەر ڕووسیا بگرێتە بەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە 100 ملیۆن دۆلار بەشی نوێی “Rush Hour” بەرهەم دێت

ART

ره‌شید هه‌ركی: به‌ره‌وپێچونی باش هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پرسی نرخی دۆلار به‌ بازرگانانی كوردستان

سەڵاح

لالیگا.. ریال بە چوار گۆڵ وەڵامی تاکە گۆڵەکەی ئیسپانیۆل دایەوە

یاسین