سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانە بەردەوامەکان لەگەڵ ئێران بە باشی بەڕێوەدەچێت و ئاماژەی بەوەدا کە تاران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پشکنینی ئەتۆمی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 23-6-2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران ڕازی بووە بۆ ماوەیەکی زۆر پشکنینە ئەتۆمییەکان بکرێت، ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئەگەر تاران ڕازی نەبوایە بە پشکنینی ئەتۆمی هەرگیز دانوستان نەدەبوو.
گوتیشی: هەموو کەشتیەکان لە پێگەی خۆیان دەهێڵمەوە بۆ ئەوەی ئەگەر پێویست بکات گەمارۆکە دووبارە دەسەپێنمەوە و ئەمەش یەکپارچەیی لە دۆسیەی ئەتۆمیدا مسۆگەر دەکات، ئەگەر ئێران بەم کارە ڕازی نەبێت، هیچ دانوستانێکی دیکە ناکرێ.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، “لەم قۆناغەدا ئەگەری دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا زۆر کەمە و ئەو پارانەی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران ئازادی دەکات دەچێتە سەر حسابێک کە لەژێر کۆنترۆڵی واشنتۆندایە”.
ڕوونیشی کردەوە، “ئەم پارانە بۆ کڕینی خۆراک و پێداویستیی پزیشکی لە ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێت، وەک گەنمەشامی و گەنم و سۆیا”، دەشڵێت “من لەسەر بنەمای ئیمتیازاتی بەرچاوی ئێران، لەوانەش ڕێگەدان بە پشکنینی ئەتۆمی، ڕێککەوتم کە گەمارۆی دەریایی لەسەر ئێران هەڵبگیرێت”.
هەواڵی پێشوو

