zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە نزمبوونەوە بەردەوامە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی حوزەیرانی 2026، لەگەڵ بەردەوامیی مامەڵەکان لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەسەر هێڵی دابەزین مایەوە، ئەمەش وەک درێژکراوەی ئەو کەشە گەشبینییەی کە بەهۆی ئاساییبوونەوەی کەرتی هەناردەکردن و لێخۆشبوونەکانی پێوەست بە نەوتی ئێرانەوە دروستبووە.

​لە گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت دابەزینی نوێی بەخۆوە بینی و گەیشتە 76.54 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی دوێنێ (76.78 دۆلار) بە بڕی 0.24 دۆلاری دیکە نزمبووەتەوە. هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش پاشەکشەی کرد و گەیشتە 72.72 دۆلار، کە ئەمەش بەراورد بە دواین ئاماری تۆمارکراو (72.91 دۆلار) دابەزینێکی 0.19 دۆلاری نیشان دەدات.

​ئەم بەردەوامییە لە نزمبوونەوەی نرخەکان، جێگیربوونی ئاراستەی بازاڕ بەرەو هاوسەنگی نیشان دەدات، چونکە بازرگانان لە ئێستادا زیاتر سەرنجیان لەسەر لایەنی زیادبوونی خستنەڕووی وزەیە لە بازاڕە جیهانییەکاندا، کە ئەوەش پاڵنەرێکی سەرەکییە بۆ مانەوەی نرخەکان لەم ئاستە نزمانەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئازەربیجان دەکات

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و رۆشنبیری دەکات

یاسین

پێشمەرگە و سوپای عێراق هەڵمەتێکی هاوبەشیان بۆ گەڕان بەدوای حەشارگەکانی داعشدا کرد

سەڵاح