zagros news agency

ئەوروپا لە ژێر تینی گەرمادایە

شەپۆلێکی گەرمای بێپێشینە وڵاتانی ئەوروپای گرتووەتەوە و هۆشداریی توند دەدرێت لە تێکچوونی باری تەندروستی و پەککەوتنی ژیانی ڕۆژانە. فەرەنسا گەرمترین ڕۆژی مێژووی خۆی تۆمار کرد و بەریتانیاش خۆی بۆ گەرمایەکی چاوەڕواننەکراو ئامادە دەکات.

لە فەرەنسا تێکڕای پلەی گەرما گەیشتە 29.8 پلەی سیلیزی، ئەمەش بەرزترین ئاستە کە لە ساڵی 1947ـەوە تۆمار کرابێت. لە هەندێک ناوچەی باشووری ئەو وڵاتە گەرما گەیشتووەتە زیاتر لە 44 پلە. بەهۆی ئەم گەرما توندەوە، بەرپرسان ناچار بوون “بورجی ئیفڵ” و “مۆزەخانەی لۆڤەر” دابخەن. هەروەها ڕاگەیەندراوە، چەندین کەس بەهۆی تینی گەرما یان خنکان لە کاتی مەلەکردندا گیانیان لەدەستداوە.

لە بەریتانیا هۆشداریی ئاستی بەرز لە لەندەن و باشووری وڵات ڕاگەیەندراوە، چونکە پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما بگاتە 40 پلە، کە ئەمەش بۆ مانگی حوزەیران ڕیکۆردێکی نوێیە.

وڵاتانی وەک ئیتاڵیا، ئیسپانیا و بەلجیکاش چەندین ڕێکاریان گرتووەتە بەر، وەک:

-کەمکردنەوەی کاتی کارکردن لە شوێنە کراوەکاندا.

-داخستنی قوتابخانەکان و هەندێک دامەزراوەی گشتی.

-هێواشکردنەوەی خێرایی شەمەندەفەرەکان بۆ ڕێگری لە زیانی گەرما.

ڕێکخراوی خاچی سووری جیهانی هۆشداری دەدات کە ئەم گەرمایە مەترسییەکی کوشندەیە بۆ سەر ژیانی خەڵک، بەتایبەت ئەوانەی باری تەندروستییان جێگیر نییە. هاوکات ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات جیهان بە پەلە ڕووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا ببێتەوە و دەڵێت پشت بەستن بە سووتەمەنییە زیانبەخشەکان ئەم قەیرانانەی لێ دەکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژۆ ده‌كات

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

د. دیندار زێباری: لە کابینەی نۆیەمدا جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە بواری ئازاديی ڕۆژنامەگەری بە ڕێژەی زیاتر لە 70% زیادی کردووە

سەڵاح