zagros news agency

دیشامپ بەر لە یاری سوید لێدوانی دا

دیدێ دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر سوید، ئاماژەی بەوە کرد کە سوید تیپێکە هیچ شتێکی لەدەست نەداوە و بە بوونی یاریزانانی وەک گیۆکێرس و ئیزاک و ئیلانگا، مەترسی و کێشە بۆ تیپەکەیان دروست دەکەن.

دیشامپ جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای ئەوەی بە بەربژێری سەرەکی دادەنرێن و لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردووە بە تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ و تەنها دوو گۆڵیش لێیان کراوە، بەڵام ئێستا هەموو شتێک سفر بووەتەوە و پێویستە بە هێمنی و تەرکیزی تەواوەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بکەن.

لەسەر ئاستی یاریزانانیش، ڕاهێنەری فەرەنسا ستایشی کیلیان مباپێی کرد و بە یاریزانێکی جیهانی ناوزەدی کرد کە لە ئێستادا لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە لە قۆناغێکی نایابدایە، دیشامپ باسی ئەوەی کرد کە مباپێ لە ٢٠١٨شدا نایاب بووە، بەڵام هەمیشە بەدوای ئەوەدایە کە ئاستی خۆی بەرەوپێشتر ببات.

سەبارەت بە پێکانەکان، دیشامپ ئاشکرای کرد کە مارکۆس تورامی هێرشبەر بەهۆی کێشەیەکی بچووکی ماسولکەییەوە ئەگەری هەیە بەشداری یارییەکە نەکات، بەڵام لە بەرامبەردا دڵنیایی دا لەسەر ویلیام سالیبا و وتی کە بە ڕێژەی ٩٩ لە سەد ئامادەیە بۆ یارییەکە سەرەڕای ئەوەی کێشەی پشت ئێشەی هەبووە، دیشامپ سالیبای بە یاریزانێکی خێرا و ژیر وەسف کرد کە دڵنیایی بە تەواوی تیمەکە دەبەخشێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی لوتکەی ئینگلتەڕا بەڕێوەدەچێت

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

مانچێستەر یونایتد گەورەترین پڕۆژەی خۆی ڕادەگرێت

یاسین