zagros news agency

وەزارەتی نەوت: عێراق لێکۆڵینەوە لە دۆزینەوەی دەروازەی جێگرەوە بۆ بەندەرەکانی ئێستا دەکات

 

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، سەلیم ڕیکابی ڕایگەیاند کە پڕۆژەی ڕاکێشانی بۆریی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بەندەری بانیاس لەناو خاکی سووریادا هێشتا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە، و ئامانج لێی دۆزینەوەی ڕێگەی جێگرەوەیە بۆ بەندەرە دەریاییەکانی ئێستا.

ریکابی گوتی: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بۆریی بانیاس، پێویستە لە سەرەتادا پڕۆژەی هێڵی بۆریی (بەسرە – حەدیسە) تەواو بکرێت بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو بۆ وێستگەی حەدیسە، و دواتر پلاندانان بۆ ڕاکێشانی بۆریی جێگرەوە لەبری هێڵە تورکییەکە دەستپێدەکات.

راشیگەیاند: لێکۆڵینەوەی ئابووریی پڕۆژەکە بەردەوامە، و لە کاتی تەواوبوونی پڕۆژەکەدا، ئەم بۆرییە دەبێتە جێگرەوەی ئەو تانکەرانەی کە ئێستا نەوت لە ڕێگەی خاکی سووریاوە دەگوازنەوە.

ئاشکراشی کرد: پڕۆژەکە نەرمی و ئاسانکاریی زیاتر بە پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق دەبەخشێت. گوتەبێژەکە ئاماژەی بەوە کرد کە کاتێک لە ڕابردوودا گەرووی هورمز داخرام، عێراق تووشی بەربەست لە هەناردەکردنی نەوتەکەیدا بوو، بۆیە بوونی دەروازەی بازرگانیی جێگرەوە لە دەرەوەی کەنداو و تورکیا، گرەنتی بەردەوامیی فرۆشتنی نەوت دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمسیۆن: ٣٦ تانە لە ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردن وەرگیراوە

یاسین

کەشناسیی تورکیا بەهۆی بەفر و سەرمای توندەوە هۆشداری دەداتە دانیشتووانی ٦٨ شاری ئەم وڵاتە

یاسین

نرخی زیو لە پاشەکشەی بەردەوامدایە

سەڵاح