ئهمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ڕایگەیاند کە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی جۆرییان لە چوار پارێزگای جیاواز ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا نۆ تۆمەتبار بە تۆمەتی فرتوفێڵی بازرگانی، ههڵخهڵهتاندن و سەرپێچیکردنی مەرجەکانی سەلامەتی تەندروستی دەستگیرکراون.
ئهم دهزگایه لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی شەفەق نیوز کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە: مەفرەزەکانیان لە پارێزگای نەجەف، ئەرکێکی تایبەتیان لە ناوچەی پیشەسازی “بەحرولنەجەف” ئەنجامداوە و دەستیان بەسەر کارگەیەکی نایاساییدا گرتووە کە چالاکی بازرگانی پێچەوانەی یاسای تێدا ئەنجام دراوە.
لە بەیاننامەکەدا ڕوون کراوەتەوە کە خاوەنی کارگەکە برنجی پاکستانی لە ناو کیسە و فەردەی تردا کە براندی جیاوازیان لەسەر بووە دووبارە پڕ کردووەتەوە؛ ئەمەش وەک پرۆسەیەکی فێڵکردنی ڕێکخراو کە ئامانج لێی کڕیاران بووە و زیانی بە ئابووری نیشتمانی گەیاندووە.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە ئەم هەڵمەتانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیدایە بۆ پاراستنی بازاڕ و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە فێڵ و تەڵەکەیەک کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان و سەقامگیری ئابووری هەبێت.

