zagros news agency

بانکی ناوەندیی عێراق: قەبارەی دراوی بڵاوکراوە بۆ زیاتر لە 112 تریلیۆن دینار بەرزبووەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2-7-2026،  بڵاویکردەوە، قەبارەی دراوی بڵاوکراوە لە وڵاتدا بۆ 112.896 تریلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، ئەمەش لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە تاوەکو مانگی نیسانی ساڵی 2026.

بەپێی ئەو داتایانەی لە لایەن بانکی ناوەندییەوە بڵاوکراوەتەوە، کۆی گشتیی دراوی بڵاوکراوە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە 99.799 تریلیۆن دینار، و بڕی 13.097 تریلیۆن دیناری دیکەشی لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بۆ زیاد بووە.

هاوكات، دراوی گەڕۆک لە دەرەوەی بانکەکان بۆ 104.542 تریلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، دوای ئەوەی لە کۆتایی ساڵی 2025دا 92.560 تریلیۆن دینار بووە، بەمەش زیادبوونێکی بەبڕی 11.982 تریلیۆن دینار تۆمارکردووە.

هەروەها قەبارەی ئەو دراوەی کە لەناو بانکەکاندایە، لە کۆتایی مانگی نیسانی 2026دا بۆ 8.354 تریلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە کۆتایی ساڵی 2025دا 7.239 تریلیۆن دینار بووە، واتە بە ڕێژەی 1.115 تریلیۆن دینار زیادی کردووە.

ئەم ئاماژانە دەریدەخەن کە قەبارەی نەختی بڵاوکراوە و گەڕۆک لە ئابووریی عێراقدا لە ماوەی مانگەکانی یەکەمی ساڵی 2026دا گەشەی کردووە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی نەختینەی گەڕۆک و بەرزبوونەوەی قەبارەی ئەو پارەیەی کە لە لایەن کەرتی بانکیدا پارێزگاری لێدەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسند كرد

یاسین

لالیگا.. ئەتلەتیکۆ لەدوا خولەکە بە ڕیمۆنتادا شکستی بە بارسا هێنا

یاسین

سوپای ئیسرائیل: 7 بارمتەی ئازادكراومان لە مانگی سوور وەرگرت

سەڵاح