ڤیتینیای ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال بەر لە رووبەڕووبوونەوەی کرواتیا ئاماژەی بەوە کرد کە هۆکاری زۆریان هەیە بۆ ئەوەی بەوپەڕی هیمەتەوە یاری بکەن و بە ئامانجی بردنەوەی مۆندیال بچنە یاریگاوە
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە دەیانەوێت بۆ خێزان و هاوڕێکان و وڵاتەکەیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و بە تایبەت ناوی دیۆگۆ جۆتا و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێنا و ئاماژەی بەوە دا ئەگەر وەک تیمێکی یەکگرتوو هەنگاو بنێن ئەوا لە گەیشتن بە یاری کۆتایی نزیک دەبنەوە
سەبارەت بە ڕۆناڵدۆش ڤیتینیا دووپاتی کردەوە کە شانازی و خۆشحاڵییەکی گەورەیە لە یەک ژووری جلگۆڕیندا لەگەڵ ئەفسانەیەکی وەک کریستیانۆدابن
لەلایەکی دیکەوە ڤیتینیا ستایشی لوکا مۆدریچی ئەستێرەی کرواتیای کرد و بە نموونەیەک بۆ هەموو یاریزانانی تۆپی پێی وەسف کرد و باسی ئەوەی کرد کە وەکو یاریزانێکی ناوەڕاست زۆر کاریگەرە بە مۆدریچ و پێشتر چانسی گۆڕینەوەی درێسی لەگەڵیدا هەبووە و پەیوەندی نێوانیان بە خەیاڵی وەسف کرد
لە کۆتایی لێدوانەکەشیدا ڤیتینیا دەربارەی ئەو لێکچوونانەی کە دەکرێت لە نێوان خۆی و مۆدریچدا وتی حەز ناکات زۆر باسی لێکچوونەکان بکات و ئەوە بۆ کەسانی دیکە بەجێ دەهێڵێت تەنها ئەوە نەبێت کە هیوادارە لە کۆتایی یارییەکەدا مۆدریچ بە دڵتەنگییەوە یاریگا بەجێ بهێڵێت

