zagros news agency

زوکەربێرگ بێهیوایی خۆی لە خاوبوونەوەی گەشەی بریکارە زیرەکەکانی AI Agents نیشان دەدات

 

مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا، لە کۆبوونەوەیەکی ناوخۆییدا لەگەڵ کارمەندانی کۆمپانیاکەی دانی بەوەدا نا کە پەرەپێدانی بریکارە زیرەکەکان و یاریدەدەرانی ژیریی دەستکرد (AI Agents) بەو خێرایی و پێشکەوتنە نەبووە کە ئەو پێشتر پێشبینی دەکرد و هیوای بۆ دەخواست بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی پێگەی تێک کڕانچ زوکەربێرگ ئاماژەی بەوە کردووە کە دروستکردنی بریکاری زیرەک کە بتوانێت وەک مرۆڤ ئەرکە ئاڵۆزەکان و کارە بەردەوامەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێ هەڵە جێبەجێ بکات هێشتا پێویستی بە کات و کارکردنی زیاتر هەیە چونکە بەربەستە تەکنیکییەکان لەوە قورسترن کە تیمی پەرەپێدان چاوەڕێیان دەکرد
ئەم لێدوانە ناوخۆییەی زوکەربێرگ لە کاتێکدایە کە مێتا ملیارەها دۆلاری لە کڕینی چیپە پێشکەوتووەکان و بنیاتنانی ژێرخانی داتاسەنتەرەکاندا خەرج کردووە بەڵام گۆڕینی ئەو توانایە کۆمپیوتەرییە بۆ ئامرازی بەکارھاتوو کە بتوانێت لە جیهانی ڕاستەقینەدا بە تەواوی جێگەی متمانە بێت هێشتا ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە هاوکات سەرکردایەتی مێتا جەختی کردووەتەوە کە سەرەڕای ئەم خاوبوونەوەیە ئەوان بەردەوام دەبن لە وەبەرهێنانە گەورەکانیان لەسەر مۆدێلەکانی لاما (Llama) و ڕاهێنانی سیستمەکان تا بتوانن لە داهاتوودا بگەنە ئەو ئامانجە سەرەکییەی کە بۆ بریکارە زیرەکەکان دایانناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی کردەوە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ خوار 100 دۆلار دابەزی

سەڵاح

بلمۆنت کامێلی پێش ناوبانگی هۆلیوود گورچیلەی خۆی بەخشی

ART