zagros news agency

ئایا تەکنەلۆژیا جەستەیەکی مۆبایلی پێبەخشیوی؟

توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە بەکارهێنانی بەردەوامی مۆبایل و ئامێرە دیجیتاڵییەکان، نەک تەنیا کاریگەری لەسەر مێشک هەیە، بەڵکو شێوازی مل دەگۆڕێت، زیان بە بینین دەگەیەنێت، کارامەیی جووڵە (Motor Skills) کەم دەکاتەوە و هێزی ماسولکەکانیش لاواز دەکات.

کێشە سەرەکییەکانی جەستەی مۆبایلی(Phone Body) و چارەسەرەکانیان:

١. تێکچوونی بڕبڕەی پشت و مل (Tech Neck):

کێشەکە: خوارکردنەوەی سەر بۆ سەیرکردنی مۆبایل، فشارێک بە کێشی ٢٧ کیلۆگرام دەخاتە سەر مل. ئەمەش بە تێپەڕبوونی کات زیان بە دیسکەکانی بڕبڕەی پشت و ماسولکەکان دەگەیەنێت و تەنانەت توانای سییەکانیش کەم دەکاتەوە. هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی لۆچ لە پێستی ملدا.

چارەسەر: مۆبایلەکەت بە بەرزی و هاوتای ئاستی چاوەکانت (Eye-level) بگرە، بە دووریی درێژیی قۆڵێک لە دەموچاوتەوە. هەروەها لە هەر نیو کاتژمێرێکدا، ٢٠ خولەک پشوژ بدە و سەیری شاشەکە مەکە.

٢. حەساسییەت و کێشەی پێست:

کێشەکە: بەستنی بەردەوامی کاتژمێری زیرەک ژینگەیەکی تاریک و شێدار لەژێر کاتژمێرەکەدا دروست دەکات، کە ئەمەش شوێنێکی لەبارە بۆ گەشەی هەوێن (Yeast) و دروستبوونی ئەکزیما و حەساسییەت بە ماددەکانی وەک نیکل و لاستیک.

چارەسەر: کاتژمێرەکەت ناوبەناو دابکەنە و پێستت بشۆ. ئەگەر ناچاریت تەواوی ڕۆژەکە بیبەستیت، کرێمی پارێزەری پێست (Barrier Cream) بەکاربهێنە.

٣. کزبونی چاو (Myopia – نزیکبینین):

کێشەکە: ڕێژەی نزیکبینین لە جیهاندا زۆر زیادی کردووە. توێژینەوەیەک چاودێری پەرەسەندنی چاوی منداڵانی کردووە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ و دەرکەوتووە کە کێشەکە ڕاستەوخۆ کارکردنی نزیک (وەک تەماشای مۆبایل) نییە، بەڵکو کێشەکە کەمبوونەوەی کاتی مانەوەیە لە دەرەوە. ڕووناکی گەشی دەرەوە دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی “دۆپامین” لە تۆڕی چاو و یارمەتی گەشەی تەندروستی چاو دەدات.

چارەسەر: کاتی زیاتر لە دەرەوە و لە ژێر ڕووناکی سروشتیدا بەسەر ببە (بە بەکارهێنانی دژەخۆر و چاویلکەی خۆر).

٤. لاوازبوونی هێزی دەست (Grip Strength):

کێشەکە: هێزی گوشینی دەست نیشاندەرێکی گرنگی تەندروستی گشتییە. گۆڕانی جۆری کارەکان بۆ کاری دانیشتن و کۆمپیوتەری، بووەتە هۆی لاوازبوونی دەستەکان لە نێوان نەوەی نوێدا.

چارەسەر: پێویستە بتوانیت تۆپێکی تێنس بە تەواوی هێزتەوە بگووشیت و بۆ ماوەی ١٥ تا ٣٠ چرکە ڕایبگریت. ئەگەر نەتوانی، دەبێت وەرزشی مەچەک و ماسولکەکان بکەیت و بچیتە هۆڵی وەرزش (Gym).

٥. لاوازبوونی کارامەیی جووڵەی دەست (Hand-Eye Coordination):

کێشەکە: مۆبایل ڕەنگە مرۆڤ لە کلیککردن و سڕین (Swipe)دا خێرا بکات، بەڵکو کارامەیی جووڵە گشتی و وردەکان (Fine Motor Skills) لاواز دەکات، بەتایبەت لە منداڵاندا کە پێویستیان بەم کارامەیییە هەیە بۆ پەرەسەندنی ژیری و خوێندن.

چارەسەر: چالاکیی دەستیی (Hands-on) ڕاستەقینە بخەرە ناو ژیانی ڕۆژانەوە؛ وەک ئامادەکردنی خواردن، کاری دەستی، دارتاشی، ژەنینی ئامێرێکی مۆسیقا، یان تەنانەت نووسین بە پێنووس و دەست.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێكی پارتی: دەرفەتە بۆ خەڵكی سلێمانی كە متمانە بە پارتی بدەن تا دەڤەرەكەیان بۆ ئاوەدان بكەینەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

زیانلێكەوتووەكانی لافاوی دهۆك قەرەبوو دەكرێنەوە

گوران