zagros news agency

ڕووسیا هێرشی درۆنیی ئۆکراینای بۆ سەر سەنت پیتەرزبوورگ ڕاگەیاند

 

بەرپرسانی ڕووسیا ڕایانگەیاند ئۆکراینا بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر شاری سەنت پیتەرزبوورگ و تێرمیناڵێکی نەوتیی کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بانگەشەی ئەوەی کرد سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی نزیکەی ٥٠٠ درۆنی ئۆکراینای خستووەتە خوارەوە. هەروەها بەرپرسانی مۆسکۆ باسیان لە خستنەخوارەوەی نزیکەی ٦٠ درۆن لە نزیک پایتەختی ڕووسیا کرد.

لە بەرانبەردا، هێرشی درۆنیی ڕووسیا بۆ سەر دامەزراوەیەکی دەرهێنانی گاز لە ئۆکراینا بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە. کۆمپانیای وزەی حکوومیی ئۆکراینا (نەفتۆگاز) ڕایگەیاند چالاکییەکانی ئەو دامەزراوەیە لە ناوچەی پۆڵتاڤا لە ناوەندی ئۆکراینا ڕاگیراوە.

پێشتر ڕووسیا دەستبەسەرداگرتنی شارێکی ستراتیژی و گرنگی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا بە ناوی کۆستیانتینیڤکا ڕاگەیاندبوو، بەڵام ئەرکانی گشتیی سوپای ئۆکراینا ئەم هەواڵەی ڕەت کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی پلانی کشانەوەی هێزەکانی وڵاته‌كه‌ی لە عێراق ئاشکرا دەکات

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا دەكات

یاسین

بەلەمێکی پەنابەران لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت و 22 پەنابەر خنکان

دڵشاد