zagros news agency

میدیایی ئێران : ئەمرۆ بە ملیۆنان کەس بەشداردەبن لە بەرێکردنی تەرمی خامنەیی

مراسمی بەخاکسپاردنی ڕێبەری باڵای پێشووی ئێران، عەلی خامنەئی، و سێ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی، ئەمڕۆ دووشەممە لە تاران دەستی پێکرد، بە پێی ڕاگەیەندراوی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران.

دەزگای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران (IRIB) لە ڕێگەی تێلێگرامەوە ڕایگەیاند کە مراسمی بەخاکسپاردنی خامنەئی لە پایتەخت دەستی پێکردووە و ئاماژەی بە بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک

بەپێی ڕاپۆرتەکان، تابووتی خامنەئی کە بە ئاڵای ئێران داپۆشراوە، لەگەڵ تابووتی سێ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی کە ڕۆژی ٢٨ی شوبات لە هێرشێکی ئاسمانی لە سەرەتای شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا کوژران، لەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەت گواسترایەوە و بە شەقامەکانی تاراندا بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەهرئاباد دەبرێن.

حکومەتی ئێران هیوادارە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان لە ناوچە جیاوازەکانی تاران بەشداری مراسمەکە بکەن بۆ دەربڕینی پشتیوانییان بۆ حکومەت.

ئەم مراسمە دوای سێ ڕۆژ لە مەراسیمی فەرمی و گشتی لە موسەلای گەورەی تاران بەڕێوەدەچێت؛ شوێنێک کە هەزاران کەس لە ماوەی شەو و ڕۆژدا چوون بۆ دوا سەیرکردنی خامنەئی و ئەو ئەندامانی خێزانەی کە لە هەمان هێرشی ٢٨ی شوباتدا گیانیان لەدەست دا. بەپێی بەرپرسانی ئێران، چاوەڕوان دەکرێت ملیۆنان کەس بەشداری مراسمی ئەمڕۆ بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات

یاسین

پەیامی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بەڕووداوەکانی شارەدێی وەرتی لەسنوری قەزای ڕواندوز

یاسین

په‌یامی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵیادی شەهیدانی یه‌کی شوباتدا

سەڵاح