zagros news agency

فەزل شاکر نەخۆشخانەی سەربازی لە بەیرووت جێدەهێڵێت

هونەرمەندی لوبنانی فەزل شاکر، ئێوارەی یەکشەممە نەخۆشخانەی سەربازی لە بەیرووت جێهێشت، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوو لەناو نەخۆشخانەکەدا.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو تووشی بەرزبوونەوەیەکی توندی ئاستی شەکرە لە خوێنیدا بوو، کە پێویستی بە گواستنەوەی بەپەلە کرد بۆ نەخۆشخانەی سەربازی لە پایتەختی لوبنان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

پزیشکەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، دۆخی تەندروستی ئەو هونەرمەندە بەردەوام پێویستی بە بەدواداچوونی ورد هەیە، چونکە تیمی پزیشکی سەربازی لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا چاودێری دۆخەکەیان دەکرد.

هونەرمەمد ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ شوێنی دەستبەسەرکردنی لە وەزارەتی بەرگری لوبنان لە ناوچەی یەرزە.

زانیارییە پزیشکییەکان دەڵێن، فەزل شاکر بەدەست بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکرە، لاوازی بینین و بەستنی هەندێک لە خوێنبەرەکانی دڵییەوە دەناڵێنێت.

تێکچوونی باری تەندروستی ئەو لەم چەند ڕۆژەی دواییدا بەهۆی ئەو گوشارانەوە بوو کە پەیوەندییان بە دۆسیە یاساییەکەیەوە هەیە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نەتوانێت لە دانیشتنی دادگای سەربازی لە 30ی حوزەیران ئامادە بێت، کە بۆ 5ی ئابی داهاتوو دواخرا. ئێستا دەنگۆکان لەبارەی ئەگەری ئازادکردنی لە ماوەی داهاتوودا بەردەوام ڕووی لە زیادبوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

کۆتاییهاتنی فێستیڤاڵی فیلمی قاهیرە؛ فیلمێک خەڵاتی ڕەخنەگرانی بردەوە

ART