zagros news agency

لێدوانی توندی کۆرتوا دوای بردنەوەی بەلجیکا بەرامبەر ئەمریکا

تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلجیکا دوای بردنەوەی تیپەکەی بەرامبەر ئەمریکا بە ئەنجامێکی گەورە هێرشێکی توندی کردە سەر ڕکابەرەکەیان و ئەو کەشە میدیاییەی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی کارتی سووری یاریزان بالۆگۆن بە دەستوەردانی دۆناڵد ترەمپ دروست بوبوو کۆرتوا وتی ئەوان وەڵامی ئەو سووکایەتی و کەم نرخاندنەیان دایەوە کە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە پێیان دەکرا.

 

سەبارەت بە نادادپەروەری ڕاگەیاندنەکان و بەراوردکردنی ئەمریکا لەگەڵ تیمەکانی تر کۆرتوا بە ڕاشکاوی باسی ئەوەی کرد کە ماوەی چەند ڕۆژێک بوو ئەو قسانەی دەخوێندەوە و تەنها پێیان پێدەکەنی و ڕایگەیاند تێدەگات کە دەیانویست دەنگە دەنگ لە دەوری ئەمریکا دروست بکەن بەڵام خۆی زۆر دڵنیاتر بوو لە بردنەوەی ئەم یارییە وەک لە یارییەکەیان بەرامبەر سەنیگال چونکە پێی وایە سەنیگال تیمێکی زۆر باشتریان هەیە لە ئەمریکا.

کۆرتوا لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی یەکەمی ئەوان گەیشتن بوو بە قۆناغی چارەکی کۆتایی و لە ئێستاوە هەر هەنگاوێکی تر کە بەرەو پێشەوەی بنێن و هەر دەستکەوتێکی تر بەدەست بهێنن ئەوا وەک قازانج و متمانەیەکی زێدە بۆ تیپەکەیان هەژمار دەکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپوڵ گرێبەستی سۆبۆسلای نوێکردەوە

یاسین

گاڕناچۆ بێدەنگی شکاند

یاسین

بە فەرمی سزای بێلینگهام ڕاگەیەندرا

یاسین