دۆناڵد ترامپ دوای گەیشتنی بۆ تورکیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ گوتی لە کاردانەوەی هاوپەیمانە ئەورووپییەکان بەرانبەر شەڕی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران “زۆر بێئومێد” بووە.
سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی دیداریدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: “لە ناتۆ زۆر بێئومێد بووم.”
ناوبراو زیادی کرد: “ئێمە هیچ پێویستمان بە یارمەتی نەبوو، من تەنها خەریکی تاقیکردنەوەی کەسەکان بووم.”
ترامپ گوتیشی: “دەمهویست بزانم ئایا ئەندامانی ناتۆ لە پاڵمان دەوەستن یان نا، چونکە مێژوویەکی درێژە ئێمە یارمەتیمان داون، بەڵام دڵنیا نیم ئەوانیش لەگەڵمان بن.”
ترامپ بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ناتۆ کە بەیانی لە پایتەختی تورکیا بەڕێوە دەچێت، گەیشتە ئەو وڵاتە.

