ڕێکخراوی جیهانیی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بەهێزبوونی دیاردەی ئێل نینۆ لە زەریای هێمن، جیهان لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ و سەرەتای ٢٠٢٧دا ڕووبەڕووی گەرمایەکی نائاسایی دەکاتەوە.
ڕێکخراوی جیهانیی کەشناسی، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی دووشەممە هۆشداریدا کە بەهێزبوونی دیاردەی ئێل نینۆ لە زەریای هێمن، جیهان لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ و سەرەتای ٢٠٢٧دا ڕووبەڕووی گەرمایەکی نائاسایی دەکاتەوە.
ئاژانسی “بڵومبێرگ” ڕۆژی دووشەممە بە گێڕانەوە لەم دامەزراوەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسی، ئێل نینۆ دەتوانێت تێکڕای پلەی گەرمای ساڵانەی جیهان نزیکەی ٠.١ بۆ ٠.٢ پلەی سەدی بەرز بکاتەوە. ئەم دیاردەیە گەرمای زەریا ئازاد دەکات. لە ڕاپۆرتی سەرەکیی ڕێکخراوی جیهانیی کەشناسیدا هاتووە کە ئەم دیاردەیە لە مانگی ئابەوە بەهێز بووە و پێشبینی دەکرێت لە مانگی کانوونی یەکەمدا بگاتە بەرزترین ئاستی تۆمارکراو. مەترسیی زیادبوونی شەپۆلەکانی گەرما، وشکەساڵی و بارانبارینی بەخوڕ دەتوانێت تا ساڵی داهاتوو بەردەوام بێت.
تێکڕای پلەی گەرمای جیهانی لە مانگەکانی کانوونی دووەم تا ئەیلوولی ئەمساڵ، نزیکەی ١.٤٧ پلەی سەدی لە سەردەمی پێش پیشەسازییەوە بەرزتر بووە. ساڵی ٢٠٢٦یش لە ڕێگەی ئەوەدایە کە لەنێو چوار ساڵی گەرمترین ساڵانی تۆمارکراوی جیهاندا جێ بگرێت.

