zagros news agency

لە هەولێر پێشانگای “دوای جێهێشتن” کرایەوە

لە ئێوارەیەکی پڕ لە جوانی و داهێناندا، گەلەری جیهان لە شاری هەولێری پایتەخت بووە مەڵبەندی کۆبوونەوەی هونەرمەندان و هۆگرانی شێوەکاری.

بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو،پارێزگاری هەولێر، هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و هونەردۆستان، پێشانگایەکی شێوەکاری ناوازە لەژێر ناونیشانی “دوای جێهێشتن” کرایەوە.

کۆبوونەوەی دەستڕەنگینان ٢٥ هونەرمەندی شێوەکاربە تابلۆ و کارە ناوازەکانیان، جیهانێک لە مانا و ڕەنگی جۆراوجۆریان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

لە پەڕاوێزی پێشانگاکەدا، رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو؛ تێیدا “میدالیای قەرەنی جەمیل” بە ١١ هونەرمەندی بەخشرا، وەک پێزانینێک بۆ تەمەنێک خزمەت و بەخشینی بەردەوامیان بە کاروانی هونەری کوردی.

پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەران، بەڵێنی دا کە پایتەخت هەمیشە هاندەر و سەکۆیەکی گونجاو دەبێت بۆ گەشەکردنی بزاڤی ڕۆشنبیری و داڵدەدانی داهێنانی هونەرمەندان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی ڕوداوێکی هاتۆچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا

یاسین

مەسروور بارزانی ئامادەی یاریی نێوان دھۆک و قادسیەی کوێتی دەبێت

یاسین

سەڵاح