zagros news agency

میسڕ سکاڵایەک لەدژی ناوبژیوانی یارییەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین تۆمار دەکات

 

دوای ئەوەی لەیاری دوێنێ شەوی قۆناغی 16ی مۆندیال هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی بە ڕیمۆنتادایەک شکست بە میسڕ بێنێت،کە دوای یارییەکە کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا،ئەمەش بەهۆی چەند بڕیارێک و حاڵەتێکی گوماناوی،بەڵام تاکو ئێستا فیفا هیچ قسەیەکی نەکردوە لەوبارەیەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ئەمڕۆ ئاشکرای کرد فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسڕ بەفەرمی سکاڵای لە ناوبژیوانی یارییەکە(فڕانسیۆس لێـتـێـکسەر) کردوە و داوای پێداچوونەوەیان کردوە لەبڕیارەکانی ئەو نابژیوانە،بەتایبەت حاڵەتی پێش گۆڵی سێیەمی ئەرجەنتین،کە وایدەبینن پێناڵتیەک هەژمار نەکراوە بۆ موحەمەد سەڵاح و دەبووایە چەند کارتێک بدرێتە یاریزانانی ئەرجەنتین،بەڵام چاوپۆشی لێکراوە.

شایەنی باسە میسڕیەکان بەهۆی بڕیارەکانی ناوبژیوان توڕەییانش بەئاشکرا دەرکەوت و دوای یارییەکەش ڕاهێنەر و یاریزانانی هەڵبژاردەکە ڕەخنەی توندیان گرت و بە نادادی و نا شەفافی زۆر ناوییان هێنا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی ریال ئۆڤیێدۆ

یاسین

دۆناڵد ترامپ لەکۆشکی سپی میوانداری ڕۆناڵدۆ دەکات

یاسین

هاوڕێی مەرمووش ڕۆیشتنی لە فرانکفۆرت پشتڕاست دەکاتەوە

یاسین