zagros news agency

هونەرمەند جەمال هیدایەت ماڵئاوایی لە ژیان كرد

میوزیكژەنی ناسراوی كورد، جەمال هیدایەت عەبدوڵڵا، ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی نیسانی 2024، كۆچی دوایی كرد.
هونەرمەند جەمال هیدایەت عەبدوڵڵا، یەكەم هونەرمەندی عودژەن بووە لە شاری هەولێر و لە سەرەتای دەیەی پەنجاكانی سەدەی رابردوودا دەستی بە كاری هونەری كردووە.

لە ماوەی تەمەنیدا، وێڕای دامەزراندنی یەكەم گرووپی میوزیکی لە شاری هەولێر، لە رووی كارگێڕی و پەروەردە و پێگەیاندنەوە لە چەندین ناوەندی هونەری و پەروەردەیی خزمەتی كردووە.

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند جەمال هیدایەت، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هونەرمەندی كوردستان دەكات و خزمەتەكانی هونەرمەندی كۆچكردوو هەمیشە بە نەمری دەمێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنیمەیشنی “Inside Out” پێنج ملیۆن دۆلاری دیکە بەدەستدێنێت

ART

فەزڵ شاکر لە بەردەم دادگەی تاوانەکانی لوبنان ئامادەبوو

ART

ترەیلەری بەشی نوێی سوپەرمان لە رۆژێکدا زیاتر لە 250 ملیۆن بینەری هەبووە

ART