zagros news agency

دیشامپ لەبارەی ئامادەیی یاریزانەکانی و مەترسییەکانی مەغریب دەدوێت

دیدیێ دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا پێش یارییە چاوەڕوانکراوەکەیان بەرامبەر مەغریب ڕایگەیاند سەرەڕای ئەوەی تیپەکەی بە تۆمارکردنی چواردە گۆڵ خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەری پاڵەوانێتییەکەیە بەڵام هێشتا داوا لە یاریزانەکانی دەکات لە قۆستنەوەی دەرفەتەکاندا وردتر بن

دیشام ئاماژەی بەوەشکرد بردنەوە قورسەکەیان بەرامبەر پاراگوای لە قۆناغی پێشوودا بە گۆڵێکی کیلیان ئێمباپێ لە ڕێگەی لێدانی سزاوە دەریخست کە پێویستە ئاستی هێرشبەرییان باشتر بکەن

ڕاهێنەرەکە وتی پڕۆفایلی مەغریب وەک پاراگوای نییە و ئێمە چوار ساڵ لەمەوبەر لە پێش کۆتاییدا ڕووبەڕوویان بووینەوە بەڵام ئەوان گەیشتنە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا و خاوەنی یاریزانی ناوازەن و ئەوان لێرە نین تەنها بۆ یاریکردن بەڵکو هاتوون بۆ بردنەوەی نازناوەکە و پێویستە ئێمە بە تەواوی ئامادە بین لە بەرامبەر ئەم تیمە مەزنەدا

سەبارەت بە پێکهاتەکەشی ئاشکرای کرد چوامینی هەست بە باشتربوون دەکات و ڕەنگە بەشداری ڕاهێنانەکانی کردبێت بەڵام ناتوانم زانیاری زیاتر بدەم لە کاتێکدا تەواوی یاریزانەکانی تری تیپەکە بۆ ئەم یارییە ئامادەن

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. مانچستەر سیتی هاندەرانی بە سەرکەووتن ئاشتکردەوە

یاسین

لەسەر لێدوانێک کێشەیەکی گەورە دەکەوێتە نێوان هەڵبژاردەی مەغریب و سەنیگال

یاسین

ئارسێناڵ پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند.

یاسین