zagros news agency

بەرپرسێکی دیکە بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرا

بەڕێوەبەری دابەشكردنی بەرهەم نەوتییەكان دەستگیرکرا کە بە نیاز بوو ئەمڕۆ وەك پەرلەمانتار سوێندی یاسایی بخوات یەكێكە لە سەركردە دیارەكانی رەوتی حیكمە .

بە گوێرەی میدیا عێراقییەكان، حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەكان، كە دوێنێ‌ بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركرا، یەكێكە لە سەركردە دیارەكانی رەوتی حیكمە بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم، بە نیاز بووە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا وەك پەرلەمانتار سوێندی یاسایی بخوات.
هاوكات سەرچاوە ئەمنییەكان دەڵێن، حسێن تاڵیب، دوێنێ‌ لە شەقامی روبیعی لە بەغداد لە پرۆسەیەكی زۆر ئاسایدا لە ڕێی یەك ئۆتۆمبیلی هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگركراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە سەرۆک و ئەندامانى کاتى دەستەى کارگێڕى یانەى وەرزشى هەولێر کرد

سەڵاح

لوبنان داوا لە عێراق دەکات گەشتە ئاسمانییەکانی دەست پێ بکاتەوە

سەڵاح

هەزاران دار بۆ سەوزکردنی هەولێر دەچێنرێن

سەڵاح