zagros news agency

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە تاوەکو ئێستا هیچ کات و بەروارێکی فەرمی بۆ بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 12ی ئامادەیی دیاری نەکراوە.

پەیمان خواجە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند: “تاوەکو ئێستا هیچ کاتێک بۆ بڵاوکردنەوەی نمرەی پۆلی 12 دیاری نەکراوە و پڕۆسەکە تەنها پەیوەستە بە کارەکانی لیژنەی تاقیکردنەوەکانەوە.”

گوتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوەش دا، کە ئەوان چاوەڕوانی لیژنەی تاقیکردنەوەکانن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان، وتیشی: “هەر کاتێک لیژنەی تاقیکردنەوەکان ئامادەیی خۆیان بە وەزارەت ڕاگەیاند، ئێمەش بە فەرمی قوتابیان ئاگادار دەکەینەوە و لە زووترین کاتدا ئەنجامەکان بڵاو دەکەینەوە.”

ئەم ڕوونکردنەوەیەی وەزارەتی پەروەردە لە کاتێکدایە کە لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆی جیاواز لەبارەی کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان بڵاوبووەتەوە، بەڵام وەزارەت جەخت دەکاتەوە کە تەنها خۆیان کاتی فەرمی ڕادەگەیەنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه‌

یاسین

بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکەوە

یاسین

هیۆ جاکمان و ڕایان ڕێینۆڵدز؛ هاوبەشییەکی نوێ لە دەرەوەی جیهانی مارڤڵ

ART