zagros news agency

لامین یامال نهێنی سەرکەوتنەکانی ئاشکرا دەکات

لامین یامالی ئەستێرەی لاوی یانەی برشلونە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای کرد کە ئەزموونەکانی ژیان و وەرزش و ڕاوێژکردن بە یاریزانە بەئەزموونەکان هۆکاری سەرەکی بوون بۆ گەیشتنی بەم ئاستە بەرچاوە

یامال لەو چاوپێکەوتنەدا وتی من سەیری بابەتەکانی فشار دەکەم وەک شتێک کە زیاتر چێژی لێ دەبینم چونکە زۆر جوانە کاتێک خەڵک بڕوایان پێمە و متمانەیان پێم هەیە و من ئەمە وەک لایەنێکی ئەرێنی دەبینم نەک وەک فشار لەسەر خۆم و ئەمەش زۆر دڵخۆشم دەکات

یامال دەشڵێت پێموایە دوو تێڕوانینی جیاواز هەیە ئەوانەی متمانەت پێ دەکەن و بڕوایان بە تواناکانتە لەگەڵ ئەوانەی کە ئاواتی شکستت بۆ دەخوازن تا بتوانن ڕەخنەت لێ بگرن

لە کۆتاییدا یامال جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی گرنگە مرۆڤ هێمنی خۆی بپارێزێت و لەسەر ڕێگای سەرکەوتنی بەردەوام بڕوات چونکە ئەوەی ئەوانی تر دەیڵێن هیچ گرنگییەکی نییە

 

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچێستەر سیتی گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

sarkar

ڕیاڵ مەدرید پلانەکەی دەگۆڕێت

یاسین

هەولێر بە یاریگایەکی چۆڵ براوە بوو

یاسین