zagros news agency

‎عێراقچی: ئێران بەڵێنەکانی جێبەجێ کردووە، ئەمریکاش پێویستە پابەندی بکات

وەزیری دەرەوەی ئێران، عەبباس عێراقچی، بەرەبەیانی شەممە ڕایگەیاند کە ئێران «تا ئێستا بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ کردووە» لەبارەی یادداشتی تێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دونالد ترامپ، کۆتایی هاتنی وەستانی ئاگر ڕاگەیاند و ڕەزامەندی خۆی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی نوێ دەربڕی.

عێراقچی لە پەیامێکدا لەسەر پلاتفۆرمی «ئێکس» نووسی: «ئێران تا ئێستا بەڵێنی خۆی جێبەجێ کردووە، بە پێچەوانەی ئەوەی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بانگەشەی بۆ دەکات، کە خۆی ماددەی ٩ی یادداشتی تێگەیشتن پێشێل دەکات.

ئەو هەروەها وتی: «ئەم پێشێلکارییە دوای ژمارەیەک پێشێلکاری و هەڵەی دیکەی لەلایەن ئەمریکاوە هاتووە. لە ڕاستیدا، تەنها ڕێگا پابەندبوونی هاوبەش و دوولایەنەیە.»

لە هەمان کاتدا، ویلایەتە یەکگرتووەکان سزاگەلێکی نوێی پەیوەندیدار بە ئێرانیان سەپاند کە علی ئەنساری، بانکدار و بازرگانێکی ئێرانی، و ١٣ کەس و دامەزراوەی دیکەی گرتەوە. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە تەران هێرشەکانی بەسەر کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوت لە تەنگەی هورموز دووبارە دەستپێکردەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سزاکان علی ئەنساری دەگرنەوە؛ ئەو کەسەی پێشتر لەلایەن بەریتانیاشەوە سزا درابوو بەهۆی ڕۆڵی لە پشتگیری دارایی چالاکییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لەگەڵ ژمارەیەک کەس و دامەزراوەی دیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆبووه‌وه‌

یاسین

چوارچێوەی هەماهەنگی، حەلبووسی لە وەرگرتنەوەى پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەتەواوى بێهیوا دەکات

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات پێشنیاری حکومەتی هەرێم بکاتە بنەما بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتی داهاتە نانەوتییەکان

سەڵاح